رێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) لە عێراق و وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا بۆ پێشخستنی پرۆسەی ئامادەکردنی «ستراتیژی هاوکاری وڵات» ی رێکخراوی تەندروستی جیهانی (CCS) بۆ ساڵانی ٢٠٢٦–٢٠٣٠، بە مەبەستی دڵنیابوون لەوەی ئەم ستراتیژییە ئەولەویاتە تەندروستییەکان و پێداویستییە گۆڕاوەکان لە سەرانسەری عێراق، لەوانەش هەرێمی کوردستان، بە شێوەیەکی گونجاو رەنگ بداتەوە.
گفتوگۆکان سەرنجیان خستە سەر دووبارە پێداچوونەوە، بە ووردی لێکۆڵینەوە، پەرەپێدانی ئەولەویاتە ستراتیژییەکان و دیاریکردنی ئەو بوارانەی کە رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەتوانێت تێیاندا پشتگیری تەکنیکی پێشکەش بکات؛ بۆ بەهێزکردنی سیستەمی تەندروستی، بەرەوپێشبردنی تەندروستی و خۆشگوزەرانی، و خێراکردنی پێشکەوتن بەرەو گەیشتن بە داپۆشینی گشتگیری تەندروستی (UHC) و ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام (SDGs).
ستراتیژی هاوکاری وڵات (CCS) بۆ ماوەی پێنج ساڵی داهاتوو رێنمایی هاوکارییەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی تەندروستی لە سەرانسەری عێراق دەکات، بە پشتبەستن بە ئەولەویاتە هاوبەشەکان، هاوبەشی و ئەنجامە پێوانەکراوەکان؛ بۆ بەدیهێنانی تەندروستییەکی باشتر بۆ هەمووان.
اجتمعت منظمة الصحة العالمية في العراق مع وزارة الصحة في إقليم كوردستان للمضي قدماً في إعداد استراتيجية التعاون الوطني لمنظمة الصحة العالمية للفترة 2026–2030، بما يضمن أن تعكس الأولويات الصحية والاحتياجات المتغيرة في جميع أنحاء العراق، بما في ذلك إقليم كوردستان.
وركّزت المناقشات على تحديد الأولويات الاستراتيجية والمجالات التي يمكن للمنظمة أن تقدم فيها الدعم الفني لتعزيز النظام الصحي، والنهوض بالصحة والرفاه، وتسريع التقدم نحو التغطية الصحية الشاملة وأهداف التنمية المستدامة.
وستوجّه الاستراتيجية تعاون منظمة الصحة العالمية مع السلطات الصحية في أنحاء العراق خلال السنوات الخمس المقبلة، استناداً إلى الأولويات المشتركة والشراكة والنتائج القابلة للقياس، من أجل صحة أفضل للجميع.
Sep 27, 2026 · 2:09 PM UTC
1
4
285




